قوباد تاڵەبانی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە لەو ماوەیەی لە بەردەستدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیکرد لە گرێگۆری گاڵیگن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق رێکخرابوو.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی باڵیۆز گرێگۆری گاڵیگنی کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی گرنگی بینیوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی کەنەدا و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە تامی ئەیمز کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

هاوکات هەردوولا باسیان لە پێویستیی پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز کرد، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یاسای نەوت و گاز بابەتێکی هەستیارە و بۆ ئەوەی بە شێوەیەک پەسندبکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بێت، پێویستیی بە گفتوگۆ و دانووستانی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنەکاندا، هۆشداریشیدا کە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە بەشداری لە گفتوگۆکانی یاسای نەوت و گازدا بکەن تا بتوانن بە قورساییەکی زیاترەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.

جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە رایگەیاند،  پێویستە لەو ماوەیەی لە بەردەستدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.

باڵیۆزیانی کەنەدا رۆڵی قوباد تاڵەبانییان لە هەردوو پرۆسەکەدا بەرز نرخاند و داوایانکرد لەپێناو حکومڕانییەکی باشتردا لە هەوڵەکانی بۆ چاکسازی و بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت بەردەوام بێت.

 

بابەتی پێشتر

تایمزی بەریتانی: ئەو بەلەمەی لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبوو لەلایەن کوردەکانەوە دابینکراوە

بابەتی دواتر

نێیمار پەیوەندی بە یانەى هیلالەوە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ژن بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

به‌ تۆمه‌تی‌ دزیكردن له ‌چه‌ند دوكانێكی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر له ‌ناوبازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، پێنج ژن دەستگیركران. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌…
Total
0
Share