تایمزی بەریتانی: ئەو بەلەمەی لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبوو لەلایەن کوردەکانەوە دابینکراوە

ئەو بەلەمەی بە نزیکەی 60 کۆچبەرەوە لە سەرەتای هەفتەدا لە کەناڵی ئینگلیز نوقم بوو، تێیدا لانیکەم شەش کۆچبەر خنکان و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون، لەلایەن کوردەکانەوە دابینکراوە.

یەکێک لەو کۆچبەرانەی لەو بەلەمە قەرەباڵغەدابوو کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا نوقمبوو، تازەلاوێکی تەمەن 15 ساڵی ئەفغانی بوو بەناوی محەمەد “ناوەکە خوازراوە و ناوی راستەقینەی نییە”، محەمەد خەڵکی پارێزگای پەنجەشیری ئەفغانستانە و لە کارەساتەکە رزگاری بووە.

محەمەدی گەنج رووداوەکە بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە، “رۆژەکەمان بە خراپی و شەڕ و ناکۆکی دەستیپێکرد، شەوی پێشتر بەرلەوەی گەشتەکە دەستپێبکات شەڕ و ناکۆکی لەنێوان کوردەکان و ئەفغانییەکاندا لە کامپەکەمان لە گراند سینس لەنزیک دانکیخ روویدا.

بەهۆی ناکۆکیی نێوانیانەوە دەنگی تەقە لە کامپەکە بیسترا، وەک دەوترێت ناکۆکییەکە کاتێکبووە کە زانراوە بەلەمەکە زۆر قەرەباڵغە و ژمارەیەک ئەفغانیی دیکە ویستوویانە بچنە ناو بەلەمەکەوە.

بەلەمەکەی ئەو کۆچبەرانە بەگوێرەکی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا لەلایەن قاچاغچی و باندە کوردەکانەوە دابینکراوە و زۆرینەی سەرنشینەکانیشی ئەفغانی بوون.

لەو بەلەمەدا 60 کۆچبەر هەبوون و شەشیان خنکان و دووانیش بێسەروشوێنن، ئەوانی دیکە رزگاریان بووە.

بەپێی وتەی محەمەدی تەمەن 15 ساڵ، شەوەکەی بەر لە گەشتەکە کەشوهەوا ناجێگیربوو شەپۆلی دەریا زۆربوو، بەڵام قاچاغچییەکان سووربوون لەسەر گەشتەکە لەگەڵ مەترسییە زۆرەکانی.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share