لەسەر گۆڕینی گەشتی فڕۆکەیەک لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر ڕونکردنەوە دەدرێت

بەشی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای فلای ئەربیل بە پاساوێک گەشتێکی لە میونشنی ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی گواستووەتەوە بۆ هەولێر، کە ئەوەش “پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم”.

بەشی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ئێوارەی ئەمڕۆ 24 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، ” ئه‌مڕۆ به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌كان وا بڕياربوو كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل گه‌شتى نێوان (موينشن-سلێمانى) ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ بڕيارێكى نادروست و بيانويه‌كى ناڕاست كه‌ گوايه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشكنينى ( P C R) ی پێشوه‌خته‌ ناهێڵێت هيچ گه‌شتيارێك داغڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بێت كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل هه‌ڵساون به پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێنامه‌يه‌ك به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتيارانه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندبوونيان به‌ گۆڕينى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌كه‌يان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر, ئه‌م ڕه‌فتاره‌ نابه‌جێيه‌ى كۆمپانياى ناوبراو جگه‌ له‌وه‌ى ده‌چێته‌ خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتياران, له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ ڕێنماييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بڕياره‌كانى  ليژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنايه‌ كه‌ له‌لايه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ وه‌ك يه‌ك جێ به‌جێده‌كرێت “.

ڕونکردنەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” به‌گه‌شتيارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته‌ى نێوان (موينشن-سلێمانى) وه‌ هه‌ر گه‌شتيارێكى تر كه‌ ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه‌ ئه‌و هێڵه‌وه‌ بگاته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕابگه‌يه‌نين وێڕاى به‌درۆ خستنه‌وه‌ى ئه‌و بيانوو و هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ى كۆمپانياى ناوبراو,‌ فڕۆكه‌خانه‌مان به‌ڕێزان وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرمان له‌م كاره‌ نابه‌جێ يه‌ى كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل_مان ئاگاداركردۆته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانى لێپرسينه‌وه‌ين له‌و كۆمپانيايه‌‌ له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى ناو و ناوبانگى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و مافى گه‌شتياران”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بكوژانی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستگیركران

بابەتی دواتر

خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕاگرتنی گەشتی هاوڵاتییانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share