بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، هاوڵاتییانی گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، دانیشتووانی گەڕەكی فەرمانبەران لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
راشیگەیاند، دانیشتووانی ئەو گەڕەكە بۆ ماوەی 10 خولەك شەقامێكی سەرەكییان داخست و بەڵێنیان پێدرا كێشەكەیان چارەسەربكرێت و کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکەیان هێنا.