پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەرخانکردنی پارەیەکی زۆر لە ماوەی رابردوودا بۆی، هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لە توانایدا نییە کۆترێک لە ئاسمان بخاتە خوارەوە.
محەمەد رومەیسی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 30 ترلیۆن دینار بۆ سیستمی بەرگریی ئێران خەرجکراوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بەزاندنی سنووری ئاسمانی عێراق 25 هەزار جاری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جددی هەیە بە سیستمی بەرگری و چالاککردنی رێککارەکانی پاراستنی ئاسمانی، تا ئێستا سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانای خستنەخوارەوەی کۆترێکی لە ئاسماندا نییە.