نەوزاد شێخ کامیل: پارەی بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان زیاد نەکراوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پارەی بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان زیاد نەکراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بڕیاردراوە بڕی 1000 دینار لەبەرامبەر بەشەخۆراکی مانگانە لە هەر تاکێک وەربگیرێت، بەڵام ئەو بڕیارە ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە لەکاتێکدا لە پێشووتردا بڕی 500 بۆ 750 دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تاوەکو ئێستا بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و بە هەمان بڕەپارەی پێشوو بەشەخۆراک دابەشکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“کوژرانی دوو بەندکراوی خەڵکی نەغەدە لەژێر ئەشکەنجەدا” بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرا

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كەسوكاری دوو زیندانیكراوی خەڵكی نەغەدە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوون، ئاگاداركراونەتەوە گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی…
Total
0
Share