عێراق پلەیەک هاتووەتە دواوە لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی هەرزانترین بەنزینیان هەیە

بەپێی دوایین ریزبەندی، عێراق پلەیەک لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانە پاشەکشەی کردووە کە هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە و چووتە پلەی 14یەم.

global petrol prices ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە کە هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە، بەوپێیە لەنێو 170 وڵاتی جیهاندا لە پلەی 14یەمدایە، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا لە پلەی 13یەمدا بووە.

ئەمەش دوای ئەوەی لەم مانگەدا نرخی بەنزینی ناوخۆ هەر لیترێکی گەیشتە 573 دیناری عێراقی.

لە ریزبەندییەکەدا، عێراق لەدوای هەریەکە لە ڤەنزوێلا دێت کە لە پلەی یەکەمدایە بۆ هەرزانترین بەنزینی ناوخۆیی، دوای ئەو ئێران، دواتر لیبیا، جەزائیر، کوەیت، ئەنگۆلا، میسر، تورکمانستان، مالیزیا، کازاخستان، بەحرەین، پۆلیڤیا، روسیا و دوای ئەو وڵاتانە عێراق لە پلەی چواردەیەمدا دێت.

 

بابەتی پێشتر

قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

بایرن هاری کەینی بە ڕاگەیاندنەکان ناساند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share