نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 90 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 128 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 38 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share