کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بە یەک پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵە بە گشتى لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە رێژەى ( 1- 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبن: هەولێر45 پلەى سیلیزى، سلێمانی43 پلەى سیلیزى، دهۆک 43 پلەى سیلیزى، کەرکوک 47 پلەى سیلیزی، هەڵەبجە 44 پلەى سیلیزى، زاخۆ44 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 31 پلەى سیلیزی و گەرمیان 49 پلەى سیلیزى.

 

بابەتی پێشتر

راستەوخۆ لەدوای لەخەوهەستان قاوە مەخۆرەوە

بابەتی دواتر

لە شارەزوور و پێنجوێن سێ كەس لەسەر سەرپێچی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share