بەهۆی گەرماوە پۆلیسێك لە داقوق گیانیلەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی گەرماوە پۆلیسێك لە داقوق گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە پۆلیسێك لەكاتی بە جێگەیاندنی ئەركەكەیدا لە داقوق گیانیلەدەستدا.

راشیگەیاند، ئەو كارمەندە ناوی (رەزا شاكر وەلی)یە و خەڵكی گوندی بەشیری ناحیەی تازەیە، ئەمڕۆ لە ئەركدا بووە لەنزیك مەزارگەی (ئیمام زەین ئەلعابدین) بە مەبەستی پاراستنی زیارەتكاران، بەهۆی ماندووێتی و گەرماوە لەهۆش خۆی چووە و لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی داقوق گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری قەدەغەکردنی تێلیگرام لە عێراق هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی دواتر

ئاسیاسێڵ روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکەی پێنجوێن دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share