لیژنەی راسپێردراو بە وردبینی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای كەركوك یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارانی كەركوك، ئەندامانی لیژنەكە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەیوەندیدار ئامادەبوون.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، تاوتوێی ئامادەكاری و رێوشوێنە سەرەتاییەكانی پرۆسەی وردبینی و، ئامادەكارییە هونەری و لۆجستییەكانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە.
بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامبدرێت.