پارێزگاری کەرکوک چەند پرۆژەیەک جێبەجێدەکات

پارێزگاری کەرکوک، لە سەردانێکیدا بۆ ناحیەی لەیلان، بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک بۆ ناحیەکە دەدات.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای کەرکوک، بەمەبەستی بەئاگابوون لە دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتییان و گوێگرتن لە داخوازی و داواکارییەکانیان، ئەمڕۆ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک سەردانی ناحیەی لەیلان و گوندی ترکەشکانی کرد و بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی بۆ سنوورەکە دا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەردانەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک یاوەری پارێزگار بوون، چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دانیشتووانی سنوورەکە و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ناحیەکە ئەنجامدا و، بڕیاریدا چەند پرۆژەیەک لە سنوورەکە جێبەجێبکرێن، لەوانە:

1- قیرتاوکردنی رێگای لەیلان – قادرکەرەم – مەفرەقی جەبارە بە درێژایی 12 کیلۆمەتر.

2- دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای نوێ بۆ گوندەکانی حەمک، حەفتەچەشمە، پوزل، بە درێژایی نۆ کیلۆمەتر.

3- کۆنکرێتکردنی رێگاوبانەکانی گوندی ترکەشکان.

4- دابینکردنی سەرچاوەی کارەبای پێویست و هەموو ئامێرە تەندروستییەکان و کەرەستە پێویستەکان بۆ بنکەی تەندروستیی لەیلان و کردنەوەی بەزووترین کات.

5- کردنەوەی پرۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی نێو لەیلان بەبڕی زیاتر لە 20 کیلۆمەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی “وه‌رگرتنی پاره‌ به ‌فێڵ له ‌هاوڵاتییان” دەستگیركرد‌

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن كە بەشێوازی جیاجیا و بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردووەتەوە و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم پێشخراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share