گەنجێک لە سنووری ژاراوە خنکا

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری ناحیەی ژاراوە گەنجێک لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا، دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.

لە ناوچەی برایماوای سەربە ناحیەی ژاراوە، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لەناو ئاوی زێی بچوکدا خنکا.

ئەو کەسەی خنکاوە ناوی “نەبەز سدیق”ـە، خەڵکی ناحیەی ژاراوەیە، لەکاتێکدا بۆ مەلەکردن چووەتە ناو ئاوی زێی بچوک خنکاوە.

دوای رووداوەکە تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین چوونە شوێنەکە و لە ماوەی چەند خولەکێکدا تەرمی ئەو گەنجەیان دەرهێنایەوە.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئێران: پێشبینی دەکەین قەبارەی هەناردەکردن بۆ عێراق بگاتە 12 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share