ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەك دەدات، دوو وەزیر بانگهێشتدەكرێن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی بڵاوكردەوە و بەپێی بەرنامەی كارنامەش لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەكرێدانی زەوی كشوكاڵی دەدات و لە بڕگەی دووەم و سێیەم پرسیاری زارەكی ئاڕاستەی وەزیرانی ناوخۆ و دارایی دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە بڕگەی چوارەم و پێنجەمیش، خوێندنەوە و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی هەردوو پڕۆژەیاسای بەخشینی ھەڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و خزمەتگوزاریی لە ڤیزای چوونەژوورەوە لە نێوان عێراق و روسیا و قوبرس دەكرێت.

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: هیچ مەترسییەك لەسەر بەهای دینار نییە و ئەمریكا دەیەوێت ئابوریی عێراق سەقامگیربێت

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share