گەنجینە ئامادەكارییەكان بۆ مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەنجینەی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی 7 لە فەرمانگەكان و هەر كاتێك وەزارەتی دارایی داوای لیستەكان و بڕی پارەی پێویست بكات بۆی ئامادەدەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تائێستا لە وەزارەتی داراییەوە داوای بڕی پارەی تەرخانكراوی فەرمانگەكان نەكراوە كە مانگانە پێشوەختە داوای بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانگەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان دەكرێت، هەرچەندە بەشێكی فەرمانگەكان مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە چاوەڕوانی مووچە دەكەن.

شەوی رابردوو پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە بڵاوكراوەتەوە و یاسای بودجە خراوەتەوە بواری جێبەجێكردنەوە و چاوەڕواندەكرێت پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە رەوانەبكرێت و هەر كات پشكی هەرێم نێردرا كاری لە پێشینەی حكومەت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران رەوانە نەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆش سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێویستە لەدوای 15ی مانگەوە پشكی هەرێم رەوانە بكرێت و ئەگەر نەنێرێت پێشێلكردنی یاسایە و ئێمە قبووڵی ناكەین.

بابەتی پێشتر

لە پیرەمەگرون کەسێک سێ ئەندامی یەک خێزانی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا

لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێك دوای لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون وەرگەڕا و ئاگریگرت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share