وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم دەڵێت، “هەنگوینی كوردستان بووە باشترین هەنگوین لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و عەرەبی”.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە میانی بەرێوەچوونی شانزەیەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی هەنگەوانانی ئاسیا ،لە سعودیە ،پێشبڕكێی باشترین هەنگوینی ساڵ لە نێوان وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی بەرێوەچوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خۆشبەختانە جارێكی دیكە هەنگوینی كوردستان بوو بە باشترین و پلەی یەكەمی تۆماركرد و یەكەمی ئاسیا لە پێشبڕكێی هەنگوینی شانە هەنگەواندا (فەرهەنگ حسین بكر) لەهەولێر دەستنیشانكرا..
جێی ئاماژە بۆكردنە، ساڵی 2009 بۆ یەكەمجار هەنگوینی كوردستان لە پاریسی فەرەنسا چووە نێو پێشبڕكێی باشترین هەنگوینی وڵاتان و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.