گەرمای توند چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان پلەی گەرمی پێوانەیی بەخۆوە دەبینن، ئەمەش لە ئەنجامی گەرمبوونی جیهان و چالاکییە نادروستەکانی مرۆڤەوەیە.

کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک، هۆشداریدا لەوەی ئەوەی عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بۆ نموونە لە پلەی گەرمی بەرز و وشکەساڵییەوە، “هۆشدارییەکە” بۆ هەموو جیهان.

جگە لە ئەمریکا و عێراق، سعودیە و ئیمارات لەو دە وڵاتەن کە گەرمترین ناوچەکانی جیهانن و ئەگەر لە یەکێک لەو وڵاتانە یان وڵاتانی دیکەدا دەژیت، پێویستە کاریگەریی بەرزی پلەی گەرما لەسەر جەستە بزانیت.

لەناو جەستەمان چی ڕوودەدات کاتێک زۆر گەرمە؟

کاتێک پلەی گەرمی هەوا لە پلەی گەرمی پێست گەرمتر بێت، گەرمی زیاتر دەچێتە ناو لەشەوە لەوەی کە دەردەچێت.

وە بەو پێیەی لەش زیاتر کاردەکات بۆ ئەوەی بە فێنکی بمێنێتەوە، پێویستی زیادکردنی سوڕی خوێن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بێهۆشبوون لەکاتی وەستان لەژێر گەرماییەکی زۆردا، چونکە پەستانی خوێن زۆر نزم دەبێتەوە.

مەترسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەر مرۆڤ

ماندووبوونی گەرمی کاتێک ڕوودەدات کە پلەی گەرمی ناوەوەت بەرزە، بەگشتی لە نێوان 38 بۆ 40 پلەدایە و بەزۆری لەگەڵ ئاوچنیانی جەستەدا دەبێت.

لەم کاتەدا دەست دەکەیت بە هەستکردن بە ماندوێتی و ئەگەر چالاکیەک ئەنجام بدەیت، ماسولکەکانت زووتر ماندوو دەبن، ئەمەش ئاماژەیەکی پارێزەرە لە مێشکتەوە بۆ ئەوەی واز لە زیادەڕۆیی لە ماندووبوونت بهێنیت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.

هەروەها لەوانەیە تووشی سکچوون و سەرئێشە و لێدانی خێرای دڵ و هەناسەدانی قورس ببیت.

زۆربەی بەشەکانی لەش کاریگەری گەرمایان لەسەرە، لە گرنگترین ئەو ئەندامانەی کە بەهۆی گەرمای زۆرەوە کاریگەرییان لەسەرە، گورچیلە و دڵ و ریخۆڵەکان و مێشکن.

کاتێک لەش وشک دەبێتەوە، مێشک سیگناڵێک دەنێرێت بۆ وەستاندنی سوڕی خوێن بۆ گورچیلە بۆ ئەوەی شلە لەدەست نەچێت بە شێوەی میز.

گورچیلەکان بێبەش دەبن لە ئۆکسجین، ئەمەش زیان بە خانەکانی ئەوێ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.

کاتێک دڵ کە زۆر بە زەحمەت کاردەکات، ناتوانێت لەگەڵ خواستی زیادکردنی سوڕی خوێندا بگونجێت، هەروەها خوێنی پێویست وەرناگرێت و پێویستی بە ئۆکسجین دەبێت، ئەمەش دەتوانێت زیانێکی کوشندە بە تایبەتی بە ئەو کەسانە بگەیەنێت کە ماسولکەکانی دڵیان لاوازە.

هەروەها ریخۆڵەکان لەو ئەندامانەن کە بە توندی رووبەڕووی گەرما دەبنەوە، کاتێک زۆر گەرم دەبێت دیواری ریخۆڵە دەست بە داڕمان دەکات، ئەمەش ڕێگە بە بەکتریا دەدات بچێت بۆ ناو خوێن.

جەستە چۆن مامەڵە لەگەڵ گەرما دەکات؟

کاتێک پلەی گەرمی کەشوهەوا لە رێژەی ئاسایی زیاتر دەبێت، جەستە کار لەسەر خۆ ساردکردنەوە دەکات بە دەرهێنانی خوێنی گەرم لە ئەندامەکانی ناوەوە تا سارد دەبێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە ناو سوڕی خوێن.

لەش دوو تەکنیکی سەرەکی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، یەکەم: دووبارە خوێن دابەشدەکاتەوە لە ناوەوەی لەشەوە بۆ دەوروبەری بە مەبەستی دەردانی گەرمی بۆ دەرەوە لە رێگەی پێستتەوە، موولولەکانی سەر رووی پێست پڕ دەبن لە خوێن، هەر ئەمەش وایکردووە مرۆڤ زۆرجار کاتێک بەر گەرمای زۆر دەکەوێت، درەوشاوە و رەنگی جوان دەردەکەون.

تەکنیکی دووەم پەیوەندیی بە هاندانی ئارەقکردنەوە هەیە، کاتێک ئارەق دێتە دەرەوە، پێست سارد دەکاتەوە، پلەی گەرمیی خوێن دادەبەزێنێت، پاشان ئەو خوێنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەندامەکانی ناوەوەت بۆ ئەوەی ساردیان بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرمانێکی دیکەی بۆ چارەسەری شێرپەنجە پەسەند کرد

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە هەنگوینی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشوهەوای جەژن ئاشكراكرا

دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و كەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی…
Total
0
Share