(NBA) چیکاگۆ بوڵز لە لوتکە نزیکبووەتەوە و واریەرز بە خراپی کەوت

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 55ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر چارلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد.

چیکاگۆ بوڵز بە جیاوازیی 12 خاڵ (121-109) بردنەوەی بەرامبەر چارلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لە لوتکەی ڕیزبەندیی جەمسەری خۆرهەڵاتی ئەمریکا نزیکبووەوە.

لەلایەکی دیکەوە تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بە ئەنجامی (85-111) دۆڕاندنێکی قورسی بەرامبەر یوتا جاز تۆمارکرد، جیاوازیی نێوان دوو یانەکە 26 خاڵ بوو، کە یەکێکە لە زۆرترین جیاوازییەکان لەم وەرزەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، هەر بەهۆی ئەنجامەکەشەوە لە لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوا و تیمی فینێکس سەنز دوورکەوتەوە.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

مینسۆتا تێمبەروڵڤز 119-132 ساکرامینتۆ کینگز

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 105-107 پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز

گۆڵدن ستەیت واریەرز 85-111 یوتا جاز

تۆرینتۆ ڕاپتەرز 117-98 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 92-105 کلیڤلاند کاڤالێرز

چیکاگۆ بوڵز 121-109 چارلۆت هۆرنێتس

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دیپای و سێ هێرشبەری دیکە دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌که‌می گرته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕیاڵ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share