ئایا مووچەی ئەم مامۆستایانە رادەگیرێت؟

لەبارەی ئەگەری راگیرانی مووچەی زیاتر لە 100 مامۆستا روونکردنەوە دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، 793 مامۆستای گرێبەست لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکەن و شایستەی داراییان، 388 ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مامۆستایانەی مووچەکانیان بەبانکی نەکردووە، ژمارەیەکی زۆر کەمیان ماون کە 104 مامۆستان.

دڵنیاییش دەدات، تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر راگیرانی مووچەی ئەو مامۆستایانە نییە کە مووچەکانیان بەبانکی نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share