عێراق و ئەمریکا جەختیان لە هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی کردەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و عێراق پابەندبوونی خۆیان بە بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی عێراق.

ئەمەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و ئەمریکادا هاتووە کە لە کۆتایی دیالۆگی هاوکاریی ئەمنیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق بڵاویانکردەوە، کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو.

لە راگەیەنراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق لەگەڵ سێلێست والاندر یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی بەرگریی دوو قۆڵی کردووە، بەپێی رێککەوتنی چێوەی ستراتیجیی ئەمریکا و عێراق لە ساڵی 2008، هەروەها لەچوارچێوەی شەراکەتێکی هەمەلایەنەی نێوان دوو وڵات.

هەردوولا جەختیان لە پابەندبوونیان بە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و بەرگرییەکانی عێراق و نیازی خۆیان بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان لە سەرانسەری کۆمەڵێک بابەتدا بۆ پێشخستنی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات لە ئاسایش و سەروەریی عێراق و لە سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

هەروەها باسیان لە تەحەددیات و دەرفەتە هاوبەشەکان بۆ هاوکاری، دەرفەتەکانی فراوانکردنی بەشداریی عێراق لە مانۆڕە سەربازییەکان بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، هەروەها بەرنامەکانی هاوکاریی ئەمنی کردەوە.

بابەتی پێشتر

سوودەکانی ئاو خواردنەوە راستەوخۆ دوای لەخەو هەستان

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە 50 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێكی سەربازیی عێراقی لە ئەمریكایە

شاندێكی سەربازیی عێراق لە ئەمریكایە و بەرپرسێكی پێنتاگۆن ئامانجەكەی ئاشكرادەكات. بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، گفتوگۆكانی…
Total
0
Share