کەشناسی: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو بەرزتردەبنەوە.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر لە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوودا کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سەدی، داواشی لە هاوڵاتییان کرد لەم رۆژانەدا لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

بابەتی پێشتر

بەشێکی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری کرایەوە

بابەتی دواتر

کاتی نمایشکردنی مۆبایلی Iphone 15 ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share