بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، کە پێکهاتووە لە شەقامی هاتن و چوون کرایەوە.
لەیلا عومەر سەرۆکیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیارییمان کردەوە، کە پێکهاتووە لە کردنەوەی شەقامی هاتن و چوون لە سلێمانی – تاسڵوجە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر ئەمڕۆ دەست بە کارکردن دەکەین لە شەقامە لاوەکییەکانی دەوروبەری شەقامە سەرەکییەکە، تا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو گەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش پرۆژەکە بە تەواوی دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان”.