دەست بە بڵاوكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت دەكرێت.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە ئاگادارییەكدا ئاشكرایكرد، سبەی سێشەممە لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاریی پرۆسەکە، بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت رادەگەیەنێت.
رێورەسمەكە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەی بە ئامادەبوونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڕێوەدەچێت، وەك ئەوەی لە ئاگادارییەكەدا هاتووە.