رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری ئاشكرایدەكەن كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم-یان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی بەشێكی زۆر لە داواكارییەكان دران و تەواوی داواكارییەكانی دیكەش لیژنە بۆ جیبەجێكردنیان پێكهێنراو بەم نزیكانە لیژنەكان دەستبەكاردەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەكە تێیدا هاتووە، وەكو ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری و لە چوارچێوەی هەوڵەكانماندا بۆ داكۆكیكردن لە داواكارییەكانی دانیشتووانی شارەكەمان، ئەمڕۆ یەكشەمە، سەردانی بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێممان كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم داواكارییەكانی كفریمان خستەڕوو، بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی بەشێكی زۆر لە داواكارییەكان دران، تەواوی داواكارییەكانی دیكەش لیژنە بۆ جیبەجێكردنیان پێكهێنراو بەم نزیكانە لیژنەكان دەستبەكاردەبن.

بابەتی پێشتر

توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدی كرد و دوو كەسی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی لەبارەی مەلەكردن لە شوێنە گەشتیارییەكان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share