هەندێک خووی رۆژانە و ئاسایی هەن کە پێمانوایە هیچ کاریگەرییان لەسەر داهاتمان نییە، لەکاتێکدا هەر ئەوانەن دەبنەهۆی بەهەدەردانی بڕێکی زۆر لە پارەکانمان و دەشتوانین بە ئاسانی دەستبەرداریان ببین.
پێگەی gobankingrates هەندێک لەو خووانە دەخاتەڕوو کە پارەکانمانی پێ بەفیڕۆ دەدەین، کە لەلایەن پسپۆڕی دارایی دەیڤ رامسی ئاماژەی پێکراوە.
دیارترین ئەو خووانە..
- کڕینی شتومەکێک کە تەنها یەکجار بەکاریدەهێنیت، وەک خاولی کاغەزی و ئاوی کانزایی، ئەو شارەزایە پێشنیار دەکات کە شتومەکێک بکڕین بتوانین چەند جارێک بەکاریانبهێنین، وەک خاولی دەستی یان شوشەی ئاو کە بتوانین جارێکی دیکە ئاوی تێدا بخۆینەوە.
- رۆژانە خواردن لە دەرەوە، لەکاتێکدا خواردن لە ماڵەوە ئامادە دەکەیت زۆر هەرزانتر لەسەرت دەکەوێت، دەیڤ رامسی پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێشوەختە ژەمەکانتان ئامادە بکەن و رۆژی دواتریش ئەو بەشەی خواردنەکانتان کە ماوەتەوە بیخۆن.
- خواردنەوەی قاوە بەشێوەی رۆژانە لەکاتێکدا دەچیتە سەر کار یان دەگەڕێیتەوە، لە قاوەخانە و شوێنەکانی دەرەوە، لەکاتێکدا دەتوانیت لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت و بیخۆیتەوە.
- کڕینی هەندێک کەرەستە و کاڵ کە تەنها بەشێکی کەمی بەکاردەهێنیت و ئەوەی دیکەی فڕێدەدەیت، پێشنیار دەکرێت بۆ چەند رۆژێک تەنها ئەو شتانە بکڕیت کە پێویستت پێیانە بەو بڕەی کە پێویستتە.
- کڕینی کەرەستەکان تەنها لەبەرئەوەی بێزاریت، پێشنیار دەکات ئەپەکانی کڕێن و فرۆشتن لەناو مۆبایلەکەتدا بسڕیتەوە و ئەو پێگانەی کە لەلاتن بیانسڕیتەوە بۆئەوەی سەرنجت رانەکێشێت و تەنها لەکاتی پێویستیدا شتەکان بکڕیت.