لە مانگی ڕەمەزاندا.. چەند هەڵەیەک کە کۆئەندامی هەرس وێراندەکەن

سەرباری سوودەکانی ڕۆژووگرتن، چەند ڕێنماییەک هەن کە دەکرێت پەیڕەوبکرێن لەپێناو خۆلادان لە تێکچوونی باری گەدە و هەڵاوسانی و چەندین کێشەی تری هەرسدا.

بەپێی پێگەی “ڕایلی نیوز”، ئەمانەی خوارەوە چەند هەڵەیەکن کە لەکاتی گۆڕانی سیستمی خۆراکدا خەڵک تووشیاندەبن.

زیادخۆری لە بەربانگ و پارشێودا

لە کاتی بەڕووژووبووندا، پاش چەندین کاتژمێر هەستکردن بە تینوێتی و برسێتییەکی زۆر، زۆربەی خەڵک ڕێژەیەکی زۆری خۆراک دەخۆن و ئەمەش دەبێتە کیشە بۆ کۆئەندامی هەرس.

هەروەها لە پارشێویشدا باشتر وایە خۆت لە خواردنی زۆر لابدەیت.

 ڕاکشان پاش بەربانگ یان ژەمی پارشێو

یەکێک لە خراپترین ئەو هەڵسوکەوتانەی لە مانگی ڕەمەزاندا دەبنە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، ڕاکشان و نووستنە پاش بەربانگ، یاخود ڕاستەوخۆ پاش ژەمی پارشێو.

بەتایبەتی پاش ژەمی پارشێو، ماوەیەک بەسەر پێوە گەڕان بە ماڵەکەدا دەکرێت یارمەتیدەر بێت، هەروەها بەکارهێنانی پشتیی بەرز و ڕاکشان لەسەر پشت لە کاتی نووستندا، تاکو ترشەڵۆک و خۆراکی ناو گەدەت لە کاتی نووستندا نەگەڕێتەوە سەرەوە.

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین و خواردنەوە شەکراوییەکاندا

بەتایبەتی لەپاش بەربانگدا، زۆربەی خەڵک چا یان قاوە دەخۆنەوە، بەڵام ئەم خواردنەوانە کە ڕێژەی کافایینیان بەرزە، دەبنە هۆی ئەوەی جەستە ئاو لەدەستبدات و ئەمەش دەکاتە تینوێتیی زیاتر لە سبەینێدا.

نەخواردنەوەی ڕێژەی پێویستی ئاو

بۆ ئەوەی جەستەت ڕێژەی پێویستی ئاو وەربگرێت، ڕۆژانە پێویستت بە خواردنەوەی 1.5-2 لیتر ئاو هەیە.

هەروەها لە کاتی بەربانگ و پارشێودا، خۆت لە خواردنەوەی ئاوی زیادە و پڕکردنی گەدەت بە ئاو لابدە.

ئەنجامدانی مەشق و وەرزشی قورس لەدوای بەربانگەوە

ئەوانەی پاش ڕۆژووشکاندن وەرزش دەکەن، باشتر وایە لایەنی کەم دوو کاتژمێر پاش بەربانگ ئەنجامیبدەن، تاکو لەو کاتەدا گەدەیان پڕ نەبێت. پێویستە خۆت لە مەشق و وەرزشی قورس لابدەیت، دەتوانیت تەنیا 30-45 خولەک بە پێ بڕۆیت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: ئامارەکانی جیابوونەوە بەرزبوونەتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: ناكرێت وەزیر بەبێ ڕوونكردنەوە پۆستەكەی جێبهێڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share