عێراق داوا لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات ئەو کەسانە رادەستبکەنەوە کە لە دزیی سەدەدا تێوەگلاون

دەستەی نەزاهەی عێراق داوا لە واشنتۆن و لەندەن دەکات، ئەو کەسانەیان رادەستبکەنەوە، لە دزیی سەدەدا تێوەگلاون، لەنێویاندا بەرپرسی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ژمارەیەک بەرپرسی پێشووی دیکە هەن.

حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، “پرسی دزیی سەدە گەورەترین گەندەڵییە کە تا ئێستا دۆزیومانەتەوە تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە تاوانێکە هاوشانی خیانەت، چونکە ئامانج لێی تەنها دزینی پارە و سامانی گشتی نەبووە، بەڵکو لاوازکردنی متمانەی هاوڵاتییانە بە دەوڵەت و دامەزراوە حکومییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە نابێت یاریی بە کات بکەن چونکەتێپەڕبوونی کات نابێتەهۆی لەبیرچوونەوەی تاوانەکە و هەموو رێگایەک دەگرینەبەر تا دەتوانین ئەو فەرمانی دەستگیرکردنانە جێبەجێ بکەین کە لە دژییان دەرچووە.

داوای لە وڵاتانیش کرد کە ئەو بەرپرسانەی رەگەزنامەی ئەو وڵاتانەیان هەڵگرتووە و هەڵاتوون رادەستیان بکەنەوە، بۆئەوەی ئامادەبن لەبەردەم دادگایەکی دادپەروەرانەدا لە عێراق بۆ گێڕانەوە سەرجەم ئەو پارانە.

بەپێی وتەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، هەردوو بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری لە حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی و سکرتێری تایبەت لە حکومەتی پێشوودا، هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکین هەروەها وەزیری دارایی حکومەتی پێشوو خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانییە و سەرجەمیان لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانن.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لە ئەمریکا و بەریتانیا ئەو فەرمانی دەستگیرکردنانەی کە لە دژی ئەو کەسانە دەرچووە جێبەجێ بکەن بەپێی بڕگەکانی مادەی 316 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی هەموارکراوی ساڵی 1969.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی…
Total
0
Share