وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا كاتی ناونووسین و تۆماركردنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بنەڕەتی درێژبكاتەوە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی كاتی ناونووسین بۆ تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی، تا ڕۆژی پێنجشەممە 10ی 8ی 2023 لە خوێندنگە حكومییەكان درێژكرایەوە.

ساڵانە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەیەك بۆ تۆماركردنی خوێندكاران لە خوێندنگەكان دیاریدەكات بەوپێیەی ناوەكانیان دەخرێتە سیستمی پەروەردەوە و پێشوەختە ئامادەكارییان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share