دەیان کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پاکستان گیانیان لەدەستدا

راپۆرتە هەواڵییە ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، تا ئێستا لانیکەم 20 کەس بەهۆی رووداوی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوەکەی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەهۆی رووداوەکەوە جگە لە گیانلەدەستدانی 22 کەس زیاتر لە 50 کەسیش برینداربوون.

رووداوەکە لە ناوچەیەکی نزیک کەراچی کە گەورەترین شاری پاکستانە روویداوە.

ئێستا بەهۆی تێکچوونی هێڵەکەوە هاتوچۆی شەمەندەفەر لەو هێڵە سەرەکییە راگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە رزگارکردنی قوربانییەکان.

بابەتی پێشتر

بایرن لە کەینەوە نزیکە

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق: پێویستمان بە یەک ملیۆن مامۆستا و هەزاران قوتابخانە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share