ترەمپ دانیشتووانی چەندین ویلایەت تووشی كۆرۆنا دەكات

ئەو كۆبوونەوانەی بۆ هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریخوازەكان بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا ڕێكخراون، ژمارەیەكی زۆر لە بەشداربووانیان تووشی كۆرۆنا بوون و لە هەندێك ناوچە دا، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا چوار هێندە بەرزبووەتەوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بەدواداچوونێكی كردووە بۆ ئاشكراكردنی ڕادەی كاریگەریی كۆبوونەوە و هەڵمەتەكانی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ، لە زیاتر تەشەنەسەندنی كۆرۆنا دا.
بە گوێرەی ئەنجامەكان، دەركەتووە ئەو كانتۆن و ویلایەتانەی میوانداریی ترەمپ-یان كردووە، تووشبوون بە كۆرۆنا تیایاندا بەڕێژەیەكی زۆر و بەخێرایی تەشەنەی سەندووە.
بەدواداچوونەكەی ئەو دامەزراوە ئەمریكییە، دەریخستووە كە 14 لەو كانتۆنانەی میوانداریی دۆناڵد ترەمپ-یان كردووە بۆ پشتیوانییكردن لێی و ناوبراو لەناو جەماوەردا وتاری خوێندووەتەوە، تووشبوون بە كۆرۆنا تا ڕێژەی 225% – 385% بەرزبووەتەوە.
بەدواداچوونەكە، ئاماری كۆرۆنا-ی بە درێژایی مانگێك بەر لە كۆبوونەوەكان و مانگێك دواتری وەرگرتووە، ئاشكرابووە كە لە 14 ناوچە و كانتۆن كە ترەمپ سەردانی كردوون لە ویلایەتەكانی مینیسوتا، وێسكنسۆن، ئەریزۆنا، پێنسڵڤانیا، نیو هامشەر، نۆس كارۆڵاین، میشیگان، نیڤادا، ئۆهایۆ و فڵۆریدا، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا زۆر بە خێرایی بەرزبووەتەوە، بەراورد بە مانگێك بەر لە سازدانی كۆبوونەوەكان.
وەك ئەندامەكانی بەدواداچوونەكە ئاشكرایانكردووە، لە هەندێك لەو ناوچانەدا كە ترەمپ سەردانی كردوون و قەرەباڵغی دروستبووە، تووشبوونی دانیشتووان بە كۆرۆنا بە ڕێژەی 225% بەرزبووەتەوە و هەندێك ناوچەی تریش، ڕێژەكە 385% زیادیكردووە.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان چوار نەخۆشخانەی وەك ناوەندی ڕاهێنان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان دیاریكردووە، نەخۆشخانەی شار لە…
Total
0
Share