تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک هەلی دامەزراندن بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە کە دامەزران بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووانی پەرستیاری زانکۆ، پەرستیاری پەیمانگا، یاریدەدەری بێهۆشکاری بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە رادەگەیەنین”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو دەرچووانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بەشێوەی گرێبەست دەتوانن فۆرمی دامەزراندن بە شێوەی ئۆنلاین پڕبکەنەوە”.

پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و 14 ی ئەم مانگە کۆتا رۆژی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانە.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە هێرشیان كردە سەر جووتیاران

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستیانییەکان رایگەیاند، کێشەی جووتیارانی کەرکوک نەتەوەییە و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە…
Total
0
Share