دوو تۆمەتباری هێرشەکەی سەر کافتریاکەی عەنکاوە لە سلێمانی دەستگیرکران

ئەو دوو تۆمەتبارەی لە سلێمانی دەستگیرکراون

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، زانیارییان هەبووە کە دوو تۆمەتباری هەڵکوتانە سەر کافتریاکەی عەنکاوە لە هەولێر لە سلێمانین و بۆیە پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەم ئاشکرایکرد، زانیماندا بە پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی کە ئەو دوو تۆمەتبارانە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پیشانگای (شەبەح)لەسەر رێگای تاسلوجە خەوتبوون،و لەسەر زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباران بە ناوەکانی (ياسين تحسين)و(محمود كامران)دەستگیر کرد”.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، “ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکانیان گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و رووبەرووی دادگا کرانەوە، لێرەوە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەکەین بۆ ھەماھەنگیەکانیان”.

مانگی رابردوو گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە کە دەردەکەوێت چوار کەس هەڵدەکوتنە سەر کافتریایەک لە ناحییەی عەنکاوە.

دوو ڕۆژ دوای ئەو ڕوداوە پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە دوو تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیرکراون و دووانی دیکەیان خۆیان شاردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی وەستانی راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستاوە و کاریپێدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ماوەی چەند رۆژێکە…
زیاتر ببینە

كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ڕۆژی 20ی ئاب ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەیان…
Total
0
Share