دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەنیازە داوای زیندووکردنەوەی سزای لەسێدارەدان لە واشنتن بکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی کەسێکی دیکە دەکوژن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئیدارەی کۆشکی سپی رایگەیاند، “زیندووکردنەوەی سزای لەسێدارەدان رێگردەبێت لە کەمکردنەوەی تاوان لە واشتنتن، هەر بۆیە لە داوای زیندووکردنەوەی دەکات بۆ ئەو کەسانەی کەسێکی دیکە دەکوژن.
لە ساڵی 1981 ەوە سزای لەسێدارەدان لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا رەتکراوەتەوە، بەڵام لە ساڵی 1992 دوای یاریدەدرێکی پەرلەمان، کۆنگرێس داوای کارپێکردنی بە سزاکەی لە ویلایەتەکە کرد، بەڵام لەلایەن دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەیەوە رەتکرایەوە.
لە ئێستادا بە گشتی لە کۆی 50 ویلایەتی ئەمریکا سزاکە لە 23 ویلایەت رەتکراوەتەوە، لە هەرسێ ویلایەتی کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن و پەنسلڤانیا کارکردن پێی راگیراوە.