ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی پادشای نوێی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت

لە چێوەی ڕێوشوینە دەستوورییەكان، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی پادشای نوێی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

دوابەدوای كۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی شاهانەی بەریتانیا لە کۆشکی سانت جەیمس لە لەندەن كۆبووەوە بۆ ناساندنی چارڵزی سێیەم وەک پادشای نوێی وڵات.

چارلزی سێیەم لە وتەیەكدا لە ئەنجومەنی شاهانە لە بەردەم دیارترین كەسایەتییە سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان ڕایگەیاند، درك بەو پاشخانە گەورەیە دەكات كە شاژنی كۆچكردوو جێیهێشووە، جەختیشیكردەوە لەسەر گرتنەئەستۆی “بەرپرسیارێتی قورس”، لە ڕێزگرتنی تەواوی حكومەتی دەستووری.

دواتر چارلز ڕاگەیەندراوی دەستنیشانكردنی وەك پادشای بەریتانیا واژووكرد.

شاژنە ئیلیزابێس (96 ساڵ) ڕۆژی پێنجشەممە كۆچی دواییكرد، پاش مانەوەی لەسەر تەختی شاهانە بۆ ماوەی 70 ساڵ.

دوێنێ چارڵزی سێیەم، پادشای نوێی بریتانیا یەکەمین وتاری خۆی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، شازادە ویلیامی کوڕە گەورەی وەک شازادەی جێنشینی بریتانیا و ئەمیری وێڵز ڕادەگەیەنێت.

بەڵێنی ئەوەشیدا لەسەر هەمان سیاسەت و حکومڕانی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی مایۆركا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری حەج و عومرە: نرخی هەر گەشتێکی عومرە 200 دۆلار دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share