بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ گیانلەدەستدانی کاروان عەلی شامار کوڕی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین، بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو گەلەکەمان”.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
کاک عەلی شامار، هەڤاڵی دێرین و تێكۆشەری کوردستان
خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
هەڤاڵ رێبوار عەلی شامار
کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین. بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان