سزای سێ ساڵ زیندانیکردن بۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان دەرچوو

دادگای پاکستان بە تاوانی کڕینی دیاری گرانبەها لەسەر داهاتی حکومەت سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، “عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە تاوانی فرۆشتنی دیارییەکانی حکومەت بە شێوەیەکی نایاسایی لەنێوان ساڵانی 2018-2022 لەو کاتەی لە پۆستەکەیدا بووە”.

لەکاتی دەرچوونی بڕیاری دادگا عیمران خان ئامادەی دانیشتنەکە نەبووە، دواتر لە شاری لاهوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.

دەستگیرکردنی عیمران خان چانسی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی کە بڕیارە پێش مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت لەناودەبات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکات رووبەڕووی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤ ببنەوە

ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن حکومەتەکان بە یاسا رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤایەتی دروستی…
Total
0
Share