وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری ئۆپیك لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشكرادەكات.
حیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لیژنەی وەزاریی رێكخراوی ئۆپیك + بڕیاریداوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەك خۆی بێ گۆڕانكاری بمێنێتەوە.
بڕیارەكە لەمیانەی كۆبوونەوەی چل و نۆهەمینی لیژنەی وەزارەیی هاوبەش بووە تایبەت بە چاودێریكردنی بەرهەمهێنان لە وڵاتانی ئۆپیك +.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی رابردووی ئەمساڵ كراوە و تیایدا جەختكراوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی لەپێناو هێنانەدی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا.