کوشتارگەی سلێمانی ئاماری کۆتایی ڕاگەیاند و لەماوەی ئەمساڵدا 23 تۆن و 600 هەزار گۆشتی سور ڕەوانەی بازاڕەکان کراوە و 73 تۆنیش ڕەتکراوەتەوە کە بۆ خواردن شیاو نەبووە.
د.شاڵاو عارف ڕەشید، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەو ژمارەیە 73 تۆن گۆشتی سور و 27 هەزار و 485 کۆئەندامی ئاژەڵ ڕەتکراوەتەوە و سوتێنراوە.
کۆئەندامی ئاژەڵ پێکهاتووە لە جگەر و دڵ و سی و گون و گورچیلە و سپڵی ئاژەڵ و دوای پشکنینی ڤێتەرنەری بڕیار دەدرێت بۆ خواردن شیاوە یان نە.
لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەیی سلێمانی ئاشکرایکرد لەماوەی ئەمساڵدا 14 هەزار و 973 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 8 هەزار و 725 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچوک ئامادەکراوە بۆ بازاڕەکان.
ئەم ئامارەی کوشتارگەی سلێمانی تەنها بۆناو شار بووە و قەزاو ناحییەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی کوشتارگەی خۆیانیان هەیە.