ئاسایشی هەرێم: دوو تیرۆریستی داواکراومان دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق، لەسەر دوو داواکراوی ماددەی 4ی تیرۆر، دوو ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامدرا”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە چالاکیی یەکەمدا لە رۆژی 24/7/2023 هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، داواکراو ( م، م، گ ) کە لەباخێکدا لەنزیک ( قەزای خانەقین ) بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنییەکان خۆی حەشاردابوو دەستگیرکرا”.

هەروەها “هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش لە چالاکیی دووەمدا لە رۆژی 27/7/2023 بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، داواکراو ( ح، م، ص ) کە ئامر مەفرەزەی داعش بووە، دەستگیرکرا”.

لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، داواکراوان بە ماددەی 4ی تیرۆر رادەستی یاسا کران.

بابەتی پێشتر

دەروازەی کێلێ فراوان دەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
Total
0
Share