بافڵ تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لەبارەی پڕۆژە یاسای نەوت و گازەوە کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم یاسای نەوت و غاز كردەوە بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.

‎هەروەها سەرۆک بافڵ سەرنج و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو و رایگەیاند، “دەبێت تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت”.

جەختیشیکردەوە، “نەوت و غاز ببێتە مایەی ژیان و داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو هاوڵاتییان و ئەم سەروەتە نیشتمانییە بخرێتە خزمەت بووژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەوە”.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئالبا پاش چوونی بۆ ئینتەرمەیامی

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ ناگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share