لە سلێمانی نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا

لە سلێمانی نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ‌ مانگی ته‌مموز له‌نێوان 12 هه‌زار بۆ 13 هه‌زار دینار دیاریکرا‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌ مانگی ته‌مموزدا له‌ نێوان 280 بۆ 295 كاتژمێردا بووه‌، به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ له‌ 44 دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌ نێوان 12 هه‌زار بۆ 13 هەزار دینار ده‌بێت”.

باسیلەوەشکرد، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به ‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌ واته‌ هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینبكه‌ن”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت”.

بابەتی پێشتر

رەنگی شەقام و باڵەخانەکان لە عێراق دەگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share