لە ئەنجامی بارانبارین ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان دروستبووە

قائیمقامی دەربەندیخان ئاشکرایکرد، بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگای سەر شاخی بەرانان خلیسک بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.

سلێمان سەعید قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگای چیای بەرانان كە دەربەندیخان بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە لە ئەنجامی بارانبارین ڕێگای سەر چیاكە خلیسكبووە و بەو هۆیەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.

وتیشی، وەكو ئیدارەی قەزای دەربەندیخان و تیمەكانی هاتوچۆی قەزاكە چوونەتە ئەو شوێنانەی كە ئاستەنگ دروستبووە تاوەكو هاوكاریی ئەو كەسانە بكەن كە گیرییانخواردووە یاخود پەكیانكەتووە.

نزیكەی مانگێكە ڕێگای سەر چیای بەرانان لە دەربەندیخان بووەتە ڕێگای شوێنگرەوەی تونێلی دەربەندیخان كە ئێستا بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی داخراوە و تیمەكانی ڕێگاوبانی سلێمانی كاری تێدا دەكەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە زاخۆ زۆرترین ڕێژەی باران باریوە

بابەتی دواتر

جۆ بایدن هەڵوێستی خۆی لە بارەی دووبارە خۆکاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share