هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ داخراوە و داوا دەکات رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، “له ئێستادا شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له ناوه‌ندی شاری سلێمانی، له‌به‌رده‌م دادگای كۆنه‌وه بۆ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره، به‌هۆی كاركردن و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كه، به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل به‌ربه‌ستكراوه، داوا دەکەین شۆفێران رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن”.
لە ئێستادا کاری نۆژەنکردنەوە لە بەشێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی بەردەوامە.