نرخی نەوت 72 دۆلاری تێپەڕاند

جارێكی دیكە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 72 دۆلاری تێپەڕاند.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوای كۆبوونەوەی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس و ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت دابەزینی پێوانەیی تۆماركرد و لە هەر بەرمیلێك نەوتدا نزیكەی چوار دۆلار نرخەكەی لەدەستدا، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72.06 دۆلار دەستی بە مامەڵە كرد، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی تەكساسیش بە 70.16 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هه‌ولێر لەبارەی تەقەكردن له‌ پاسێكی گه‌شتیاری ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئیسرائیل چەند پێگەیەكی حزبوڵای لە سوریا بۆردومانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share