پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات و کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا

ئەمڕۆ سێشەممە پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات، هەرچەندە بڕیاربوو کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاربوو کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بڕیاربوو کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژێک بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی رابردووی یاسادانان، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر کاندیدێک تا ئێستا ئەو پرسە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت. جومانە غەلای،…
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share