ماڵپەڕێكی عێراقی: نەوەی نوێ بەدوای پۆست و پارەوەیە

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگای تویتێكی ماڵپەڕی ئێكسەوە، كۆتایی هاوپەیمانیی نەوەی نوێی لەگەڵ بزوتنەوەی ئیمتیداد راگەیاند.

سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوە داوە هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ جیابوونەوە لەناو ئیمتیداد دا، هاوكات كەسایەتییەكانی ناو ئیمتیداد بۆ ماڵپەڕی هاف پۆستی عێراقی دووپاتیان كردووەتەوە كە هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەوەی نوێ بە سەرۆكایەتیی بنەماڵەی سروە، بەدوای هاوبەشی دەوڵەمەند و نزیك لە دەسەڵاتدا دەگەڕێن.
سەرچاوەیەكیش كە ناوی ئاشكرانەكردووە پێشبینیدەكات، “نەوەی نوێ لە پشت پەردەوە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو هێزانەدا بكات كە لە دەسەڵاتەوە نزیكن، یان پەیوەندییان بە هاوپەیمانیی بنچینەی نیشتمانی-ەوە بكات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئێمە هەرگیز نەوەی نوێمان بە سەربەخۆ نەزانیووە، بەو پێیەی لە پشت هاوپەیمانیی بەرژەوەندییە كاتییەكانەوەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە (پارەی سیاسی) سەركردایەتیی هاوپەیمانییەكان دەكات”.

بابەتی پێشتر

تۆڕێكی گەورەی قاچاخچێتی بە دۆلار لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: لەمەودوا مانگانە مووچە و بودجەی هەرێم رەوانە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 600 دینار…
Total
0
Share