“جێگرەوەكەی سولەیمانی سەردانی عێراقی كردووە”

هاوكاتی زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، “فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی عێراقی كردووە”.

چەند سەرچاوەیەكی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم، بە كەناڵی ئەلعەرەبییەیان ڕاگەیاندووە، “ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا بە نهێنیی سەردانی عێراقی كردووە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “ئامانجی سەردانی جێگرەوەی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق، هەوڵدانە بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕەتكردنەوەی ئەو هێرشانەی كراوەتەسەر ناوچەی سەوز”.

 ئەو سەردانەی بەرپرسە ئەمنییەكەی عێراق لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هەر ئەمریكییەك بكوژرێت ئێران لێی بەرپرسە”.

بابەتی پەیوەندیدار.. داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و ئەگەرەكانی شەڕ لەگەڵ ئێراندا

بابەتی پێشتر

چاوەڕواننەکراو.. ڕاهێنەری پاریس سانت جێرمان دووردەخرێتەوە

بابەتی دواتر

ناسنامەی هێرشكارەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرا كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران

هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، گەشتەكانمان بە شێوەیەكی كاتی بەهۆی ئاگرەكەی نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە ڕاگرتووە. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share