بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی کۆدەنگیی نیشتمانی بدەین

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ كونسوڵی ئەرمینیا كۆبووە و رایدەگەیەنێت، نامانەوێت هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی کۆدەنگیی نیشتمانی بدەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و ئەرمینیا لە چێوەی بەرژەوەندییە گشتییەکاندا جەختیلێکرایەوە.

دۆخی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تەوەرێکی دیكەی گفتوگۆکان بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی یەکڕیزیی کورد و رایگەیاند، بڕوای تەواومان بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی هەیە، ناشمانەوێت هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی کۆدەنگیی نیشتمانی بدەین.

وتیشی، “لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیشدا لە هەوڵداین تاوەکو بەربەستەکان نەهێڵین و زەمینەیەکی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بڕەخسێنین”.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی: بە گەیشتنی پارەكەی بەغداد راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share