کونسوڵی ئەمریکا: پشتیوانیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکەین

كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر پشتیوانیی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.

ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، “هیوادارین و چاومان لەوەیە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن، بۆ ئەوەی خەڵکی دەرفەتیان هەبێت نوێنەری داهاتوویان هەڵبژێرن”.

رۆژی دووشەممەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، تویتێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەباشان، بڵاوکردوە و تیایدا پێشوازیكرد لە رێککەوتنی هەردوو حزب لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانییەکانیانی بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

بابەتی پێشتر

کۆچکردن بەرەو ئەوروپا زیادیکردووە

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان نارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کشانەوەی لایەنێک هەڵبژاردن دواناخات و بەشدارینەکردنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا دەبێتە…
Total
0
Share