کۆچکردن بەرەو ئەوروپا زیادیکردووە

کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەوروپا زیادیکردووە، لە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە لەمساڵدا زیاتر لە 11 هەزار کەس کۆچیان کردووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە 11 هەزار و 500 کەس، بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون.

“لە وەرزی هاویندا کۆچی نایاسایی زیاد دەکات، هەروەها داواکاریی بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە کونسوڵخانەکان و بەتایبەت تورکیا زیاد دەکات، چونکە تورکیا دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا”، ئاری جەلال وای وت.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، ساڵی رابردوو 71 هەزار و 225 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە، لە ماوەی هەشت ساڵیشدا (2015-2022)، 740 هەزار و 823 کەس کۆچیان کردووە، کە 314 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو کۆتایی مانگی حوزەیران، 132 هەزار و 370 کەس لە جیهاندا بە شێوەی نایاسایی هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و رێژەکەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 10% زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share